بيانات صحفية
لێدوانی رۆژنامه‌وانی نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه مرۆییه‌كانی ئاواره ناوخۆییه‌كان شاره‌زایه‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له جیاتی ئاواره ناوخۆییه‌كان داوای كار ده‌كات له هه‌رێمی كوردستانی عیراق
03 تشرين الأول/أكتوبر 2010
للمشاركة
ئه‌ربیل ٣ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٠ له كۆتایی سه‌ردانه یهكههفتهییهكهیدا، نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه مرۆییه‌كانی ئاواره ناوخۆییه‌كان به‌ڕێز وۆلتهر كالین له هه‌ولێر وتی "من ده‌ستخۆشی له ئاماده‌یی و هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م بۆ وه‌رگرتنی ئاواره ناوخۆییه‌كانی سه‌رتاسه‌ری عیراق و دابینكردنی ئارامی و ئاسایش بۆیان بێگوێدانه بنه‌چه‌یان. له هه‌مانكاتیشدا، من هانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌م بۆ دروستكردنی پلانێكی گشتگر كه بتوانێ ئاوڕ له پێویستییه هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ئاواره ناوخۆییه‌كان له هه‌رێمه‌كه بداته‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌به‌ركردنی چاره‌سه‌ری درێژخایه‌نیش بۆیان." ئه‌م جۆره پلانه ده‌كرێ به‌شداریكردن له دانی به‌شێك له كرێخانوو یان هه‌ر یارمه‌تیدانێكی دارایی تر بگرێته‌وه به تایبه‌تیش بۆ خێزانی ئاواره ناوخۆییه هه‌ژاره‌كان له‌گه‌ڵ ئاوڕدانه‌وه له چه‌ند لایه‌نێكی تری ژیانیان. هه‌روه‌ك چۆن ده‌كرێ جێنشینكردن و زه‌وی دابه‌شكردنیش بگرێته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی كه یان ناتوانن یانیش نایانه‌وێ بۆ شوێنی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه له‌گه‌ڵ په‌ره‌دان به توانای پێشوازیكردنی ئاواره تازه‌كان به‌وانه‌شه‌وه كه له‌سنووره‌كانی وڵاته دراوسێكانهو له ئه‌نجامی تۆپبارانه‌كان ئاواره ده‌بن. ئێستا ژماره‌ی ئه‌و ئاواره ناوخۆییانه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌ژیه‌ن به ٣٠٠٠٠ خێزان مه‌زه‌نده ده‌كرێن. له راستیدا هه‌رێمه‌كه خۆشی ده‌مێكه به‌ده‌ست ئاواره‌بوونه‌وه چ له پێش و چ له دوای ٢٠٠٣ ه‌وه ده‌ناڵێنێت به‌مه‌ی دوایی حوزه‌یرانی ٢٠١٠هشهوه. له كاتێكدا ئاواره‌بوون چه‌ندان كۆمه‌ڵی ئێتنی جیاواز كه به هۆی توندوتیژی تایهفییهوه له ناوچه‌كانی تری عیراقه‌وه هاتوون ده‌گرێته خۆ كه‌چی هه‌ر له ناو خودی هه‌رێمه‌كه‌شدا ئاواره‌بوونی تر به‌دی ده‌كرێت. ئه‌و نوێنه‌ره به‌ڕێزه له‌مباره‌وه وتی "به خستنه‌به‌رچاوی ئاڵۆزیی و جۆراجۆربوونی هۆیه‌كانی ئاواره‌بوون له هه‌رێمی كوردستاندا، دروستكردنی ستراتێژی هه‌مه‌لایه‌ن كه بتوانێ پێویستییه‌كانی كۆمه‌ڵه تایبه‌ته‌كان به‌هه‌ند وه‌ربگرێت زۆر گرنگه." سه‌باره‌ت به دۆخی ئێستای ئاواره ناوخۆییه‌كانیش، ئه‌و نوێنه‌ره به‌ڕێزه ئاماژه‌ی به ژماره‌یه‌ك نیگه‌رانی كرد كه هه‌ندێ له ئاواره‌كانیش نه‌یانشارده‌وه وه‌ك بهدرهستنهبوونی ته‌واوی په‌روه‌رده وه‌ك خۆێندن به زمانی دایك. به‌ڕێز كالین له‌مباره‌وه وتی " چه‌ندان منداڵی ئاواره ناوخۆییه‌كان به هۆی هه‌ژارییه‌وه له مافی خوێندن بێبه‌شن و بۆیه ناچارن له بازاڕی نافه‌رمیی كاردا كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی خێزانه‌كانیان بده‌ن كه به زۆریش له شوێنی نه‌شیاودا نیشته‌جێن و به كه‌میش خزمه‌ته ته‌ندروستییه‌كانیان ده‌گاتێ." هه‌ژاریی درێژخایه‌نیش له نێوان ئاواره ناوخۆییه‌كاندا كاری به تایبه‌تی كردووه‌ته سه‌ر هه‌ندێك خه‌ڵكی بێده‌رامه‌ت وه‌ك ئه‌و ماڵانه‌ی له لایه‌ن ژنه‌وه بژێویان بۆ دابین ده‌كرێت یانیش ئه‌و منداڵانه‌ی كه بژێودهری خێزانهكانیانن كه هه‌ندێ جار له نێوان چه‌ندان شتی تردا تووشی مه‌ترسیی بازرگانیپێوهكردن و كاری چه‌وت ده‌بن. له لایه‌كی تریشه‌وه، كار په‌یداكردن له نێوان ئاواره ناوخۆییه‌كاندا به هۆی جیاوازی زمان و گرفتی جێنشینییه‌وه كارێكی زه‌حمه‌ته و هه‌ندێكیشیان ناتوانن فۆرمی خۆراكیشیان بگوازنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆراك له بایه‌عی وه‌رگرن یانیش ده‌ستیان ناگاته شوێنی پێشوویان بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌ی خانه‌نشینییه‌كانیان. هه‌رچه‌نده له مانگی شوباتی ٢٠٠٩ه‌وه تۆماركردنی ئاواره ناوخۆییه‌كان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی نیشتمانییه‌وه وه‌ستاوه كه‌چی هاتنی ئاواره بۆ هه‌رێمه‌كه هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه. به‌ڕێزی له‌مباره‌شه‌وه وتی" ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی تۆماركردنی ئاواره ناوخۆییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان هه‌م به شێوه‌یه‌كی كورتخایه‌ن ده‌بێته مایه‌ی ئاسانكردنی یارمه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ زۆربه‌ی ئاواره كه‌مده‌رامه‌ته‌كان هه‌میش بۆ چه‌ند كۆمه‌ڵێك ده‌بێته مایه‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی چاره‌سه‌ری درێژخایه‌نتر. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و بۆ ده‌ستنیشانكردنی چاره‌سه‌ره درێژخایه‌نه‌كان بۆ ئاواره ناوخۆییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش، هه‌ماهه‌نگی به پشتگیریی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران زۆر گرنگه. هه‌روه‌ها به‌ڕێز كالین وتی "من له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌م ئه‌وه‌م زانی كه هه‌ندێ ده‌نگۆ هه‌یه سه‌باره‌ت به بێزاركردن و به‌ندكردنی ئاواره ناوخۆییه‌كان له كه‌ركوك. ئه‌مه‌ش له لایه‌ن هه‌ندێ كه‌سه‌وه هه‌ستی پێكراوه كه راسته‌وخۆ په‌یوندییان به راهێنان له‌سه‌ر سه‌رژمێریی داهاتووه هه‌بووه. رووتكردنه‌وه‌ی سه‌رژمێری له سیاسه‌ت و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر گشتگیرییه‌كه‌ی زۆر گرنگه له‌گه‌ڵ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه راهێنانی سه‌رژمێری نابێ به خراپی كار بكاته سه‌ر مافه مرۆییه‌كانی ئاواره ناوخۆییه‌كان. من هانی ده‌سه‌ڵاتی عیراق و هه‌رێم ده‌ده‌م له‌سه‌ر وریابوونی زۆر سه‌باره‌ت به پاراستنی پێویستییه‌كانی ئاواره ناوخۆییه‌كان." له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌شی بۆ هه‌رێم، به‌ڕێز كالین له گه‌ڵ جێگری سه‌ره‌كوه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نوسینگه‌ی په‌یوندییه‌كانی ده‌روه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆ بۆوه. هه‌روه‌ها به‌ڕێزی ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌شی بۆ ڕه‌خسا كه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی توێژه جیاجیاكانی ئاواره ناوخۆییه‌كان و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش كۆ بێته‌وه. كوتاییهكان وۆلتهر كالین، كه پرۆفیسۆری یاسایه له زانكۆی بێرنی سویسڕی،له ساڵی ٢٠٠٤هو نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه بۆ مافه‌كانی مرۆڤی ئاواره ناوخۆییه‌كان. بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ماندێت و كاره‌كانی نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانی مرۆڤی ئاواره ناوخۆییه‌كان ده‌توانی سه‌ردانی ئه‌م ماڵپه‌ڕیhttp://www2.ohchr.org/english/issues/idp/index.htm بكه‌یت. بۆ زانیاریی زیاتر یان پرسیاری راگه‌یاندن تكایه په‌یوه‌ندی به خاتو رۆزا دا كۆستاوه بكه له سكرتارییه‌ت به ژماره ته‌له‌فۆنی ٠٠٤١٢٢٩١٧٩١٤٠ ( له ٥ی مانگی ئۆكتۆبه‌ره‌وه) یانیش به ئیمێلیidp@ohchr.org
Tags
الصفحة متوفرة باللغة: